لە دهۆك سێ هاوڵاتی بە هۆی دووكەڵی تۆپبارانێكی توركیاوە رەوشی تەندروستییان تێكچوو
  2021-09-06       413       
لەگوندێكی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆك سێ ئەندامی خێزانێك بە هۆی دووكەڵی تۆپەكانی توركیاوە دۆخی تەندروستیان تێكچووە، هاوكات هێزی پاراستنی گەلیش باس لەوەدەكات لە ماوەی دوو رۆژدا سوپای توركیا 17 جار گازی ژەهراوی لە چەند ناوچەیەكی سنوریی هەرێم بەكارهێناوە.

ئاوێنە: ئەوانەی دۆخی تەندروستییان تێكچووە بریتین لە: هەدیا مستەفا تەمەن 66 ساڵ، ژیمان عەبدوڵڵا تەمەن 28 ساڵ و پیاوێكی 76 ساڵە بەناوی عەبدوڵڵا حەسەن.

هەدیا مستەفا لەبارەی تۆپبارانەكە بە كەناڵی رووداوی راگەیاندوە "تۆپی توركیا وای لە ئێمە كرد، دووكەڵێكی زۆر هات و بە كچەكەم گوت كە بۆنێكی پیس دێت، بەڵام گوێی پێنەدام و من چوومە ناو خانووەكە."

بەوتەی دانیشتوانی گوندەكە یەكێك لە تۆپەكان كە لە نزیك گوندەكە كەوتوەتە خوار دووكەڵەكەی رەش بووە و تۆپێكی دیكەشیان دووكەڵەكەی زەرد بووە.
بنكەی تەندروستیی رۆزانا لە كانی ماسێ چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەكان كردووە و بەوتەی رەسوول محەممەد، پزیشكی پایەبڵند لەو بنكە تەندروستییە "ئەوان هەناسەیان تەنگ ببوو، چاوەكانیان فرمێسكی دەكرد و گێژببوون، ئەو نیشانانە جێگەی گومان بوون."لەبەرئەوە چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینی پزیشكانی زاخۆ دەكەن، تاوەكو جۆری ئەو گازەی لە تۆپبارانەكەدا بەكارهاتووە پشتڕاست بكرێتەوە.

لەلایەكی ترەوە هێزی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە ماوەی رۆژانی چوار و پێنجی ئەیلولدا سوپای توركیا 17 جار گازی ژەهراوی لە چەند ناوچەیەكی سنووریی هەرێمی كوردستان بە كارهێناوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×