حزبوڵڵای عێراقی پێشمەرگە بە هاوكاریكردنی داعش تۆمەتباردەكات
  2021-09-06       439       

حزبوڵڵای عێراقی، كە میلیشیایەكی شیعەی چەكدارە، پێشمەرگە بە هاوكاریكردنی داعش لە كەركوك و دەوروبەری نەینەوا تۆمەتباردەكات.

ئاوێنه‌: ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئاسایشی حزبوڵڵای عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “تیرۆریستانی داعش ڕاستەوخۆ لەلایەن هەواڵگرییەكانی سعودیە و ئیماراتەوە بەڕێوەدەبرێن و دەزگا تایبەتمەندەكان ئەوە دەزانن، هەركەسێكیش كارئاسانییان بۆبكات هاوبەشە لەو تاوانانەدا كە داعشەكان ئەنجامیان دەدەن”.

لێدوانی كاربەدەستەكەی حزبوڵڵا دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردووتر لە ناحیەی ڕەشاد لە پارێزگای كەركوك و هەروەها دەوروبەری مەخمور، چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و 13 كارمەند و پلەداریان كوشت.

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبوڵڵا، ئەبو عەلی عەسكەری وتی، “لە كەركوك و دەوروبەری نەینەوا، “میلیشیای پێشمەرگە” ئاسانكاری دەكات بۆ جموجۆڵ و كاری تیرۆریستانی تاوانكاری داعش، بۆیە دەبێت فشاری چڕی بخرێتەسەر بۆئەوەی ناچاربكرێت پشتیوانیكردنی تەكفیرییەكان ڕابگرێت”.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×