سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەسەر کەمتەرخەمیی بەرامبەر نەخۆشێک سزادران
  2021-09-06       398       
ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرامبەر نەخۆشێک و درەنگ بەدەمەوەچوونی سزادراون.

ئاوێنه‌: ئیدارەی گەرمیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەڵێت، “پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی کەمتەرخەمیی بەرامبەر ھاوڵاتییەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار کە درەنگ نەشتەرگەری و ڕێکاری پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە، بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بکرێت و خوودی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان سەرپەرشتی بەدواداچونی دۆسیەکەی کرد.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “پاش بەدواداچوون، دەرکەوت کەمتەرخەمی ھەبووە بەرامبەر ئەو نەخۆشە و درەنگ بەدەمیەوەچوون و درەنگیش نەشتەرگەرییان بۆ کردووە، ھەربۆیە  فەرمانی سزادان بۆ سێ فەرمانبەری نەخۆشخانەکە دەرکرا کە بەرپرس بوون لەو کەمتەرخەمییە.”

ئیدارەی گەرمیان داوای لێبوردن لەو نەخۆشە دەکات کە کەمتەرخەمیی بەرامبەر کراوە و دڵنیایی دەدات کە نەخۆشخانەکە و ستافەکەی بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان بە بەردەوامی لەئەرکدان و ڕێگە بە کەموکورتی و کەمتەرخەمی نادرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×