رۆژنامەنووسێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا
  2021-09-06       550       

حەمید جومەیلی، رۆژنامەنووس لە ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن کوڕەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، حەمید جومەیلی لە ماڵەکەی خۆی لە قەزای دوجێل باشووری شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن کوڕەکەیەوە تەقەی لێکراوە و بەھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.

سه‌رچاوه‌کە ئاماژەی بەوەشداوە، لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەرکەتووە ھۆکاری رووداوەکە کێشەی خێزانی بووە.

هاوکات، تا ئێستا پۆلیسی سەڵاحەدین لەسەر رووداوەکە روونکرنەوەی نەداوە و بەگوێرەی سه‌رچاوه‌ ئەمنییەکە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×