2021-09-06   454     
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو دواتر هەڵاتبوو.
ئاوێنە: له راگهیهندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه: دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لە رووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی رزگاری، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە.
دهشڵێت: "دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هەمان شەو توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لە دایکبووی 1976 لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا.
باسی لهوهشكردووه: لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 31/405 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. جێگەی ئاماژەیە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوەو بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.