پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ دوشەممە، كەسێك لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی رانیە-سلێمانی لە نزیك
هیزۆپ بەسەختی برینداربو. پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كەمێك
پێش ئێستا ئەو كەسە لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە كە بەهۆی ئەوەی ناسنامەی پێ نییە
نەناسراوەتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
بەهۆی رداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی رانیە-سلێمانی لە نزیک هیزۆپ پێکدادان لە نێوان
ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک ڕویدا و بەو هۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار
بو کە هیچ ناسنامایەکی پێ نیبە و نەناسراوە.
وتوشیەتی، بەهۆی
سەختی برینەکەشی کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بریندارەکە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە تەمەنی
لە 25 بۆ 30 ساڵ دەبێ و رەنگی پێستی سورە، کراسێکی شینی کاڵ و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردایە،
داوا لە کەسوکاری دەکەین سەعات 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی پزیشکی دادوەری رانیە
بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.