نەوەی نوێ سبەی دەست بە بانگەشە دەكا: "گەورەترین موفاجەئە لەم هەڵبژاردنەدا تۆماردەكەین"
  2021-09-06       674       

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سبەی سێشەممە 7ی ئەیلول بەدروشمی "سەردەمی نەوەی نوێیە" بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەین و "لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین موفاجەئە تۆماردەکەین."

ئاوێنە: ئۆفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "سبەی سێشەممە، 7ی ئەیلول، نەوەی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات لەژێر دروشمی (سەردەمی نەوەی نوێیە)."

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە"جوڵانەوەکەمان بەهۆی هەڵوێستە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هاوڵاتیان، لەم هەڵبژاردنە گەورەترین موفاجەئە تۆمار دەکەین و چاوەڕوان دەکەین دەنگەکانمان ببێتە چەند هێندەی دەنگەکانمان لە هەڵبژاردنەکانی پێشو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×