2021-09-07   360     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا و خاوه‌نی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێستا ماتۆڕسكیله‌كانیان تۆمار نه‌كردوه، له ئێستادا ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی، رائدی هاتوچۆ باقی سابیر لێپرسراوی هۆبه‌ی وردبینی تۆمار رایگه‌یاندوه، "خاوه‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی كه مۆدێله‌كانیان له 2019- 2020-2021 و ئه‌وانه‌ی كه مه‌نه‌فێستیان هه‌یه یاخود ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی به پارچه داغڵ بون به مه‌رجێك ماتۆڕی دو تایی بێت، یان ئه‌وانه‌ی هاورده‌كراون له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان یان له‌لایه‌ن كه‌سه‌كان خۆیانه‌وه سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتوچۆی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی كه مه‌نه‌فیێستیان بۆ نه‌كراوه له خاڵه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یاخود له سنوره‌كانی ده‌ره‌وی هه‌رێم داغڵ بون، ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا واته له رۆژی 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2021 تاوه‌كو 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2022 سه‌ردانی گومرگی پارێزگاكان بكه‌ن و مه‌نه‌فێستیان بۆ دروستبكرێت دواتر سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن.
رونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌گرێته‌وه كه قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كانیان له (C.C125) كه‌متر نیه، سه‌رجه‌میشیان ده‌به‌خشرێن له هه‌موجۆره رسوماتێك.