25 هەزار کەس لە عێراق بەتۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرده‌چێت
  2021-09-07       249       
وەزارەتی دادی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە50 هەزار کەس بەتۆمەتی تیرۆر لەزیندانەکانی عێێراقدان کە لەو ژمارەیە نیوەیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپێنراوە.

ئاوێنە: ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە، ژمارەی تیرۆریستە سزادراوەکان لەزیندانەکانی عێراقدا خۆی لەنزیکەی 50 هەزار کەس دەدات‌و لەو ژمارەیەش نیوەیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

وتویەتی:"هێشتا ئەوکەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بۆ دەرچوە سزاکەیان بەسەردا جێبەجێنەکراوە، لەبەرئەوەی بەشێکیان حوکمەکەیان پلەی کۆتایی وەرنەگرتوە، یان بەمەرسومی کۆماریان بۆ دەرنەکراوە تاوەکو لەسێدارە بدرێن".

وتەبێژەکەی وەزارەتی داد جەختیکردۆتەوە، هەر حوکمێک پلەی کۆتایی وەرگرتبێت‌و مەرسومی کۆماریی بۆ دەرچوبێت جێبەجێدەکرێت، بەڵام بەوتەی ئەو نزیکەی لە90%ی ئەوکەسانە مەرسومی کۆماریان بۆدەرنەچوە یان حوکمەکەیان پلەی کۆتایی وەرنەگرتوە، بەوپێیەی بەشێکیان کەموکوڕی لەکاغەزی لێکۆڵینەوەکانیاندا هەیە یان تەمیزدەکرێنەوەو سزاکەیان هەڵدەپەسێردرێت.

لەدوای دروستبونی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، لەماوەی ساڵانی ڕابردودا، هەزاران هاوڵاتی بیانی لەعێراق‌و سوریا پەیوەندیان بەو ڕێکخراوەوەو کردوە، دوای شکستهێنانی داعشیش لەعێراق بەشێک لەو چەکدارە بیانییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران‌و ڕوبەڕوی دادگا کرانەوەو سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×