حکومەتى هەرێم گرێبەستى (500) کارمەندى تەندروستى نوێ دەکاتەوە
  2021-09-07       238       
حکومەتى هەرێمى کوردستان گرێبەستى (500) کارمەندى تەندروستى نوێ دەکاتەوە، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیش وردەکارى لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە د. ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی (500) كارمەندی تەندروستی.

ناوبراو وتویەتیشی: ئەو کارمەندانەى کە گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن لە سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×