2021-09-07   271     
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولى پایزه‌ی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لەبارەی ژمارەیەک پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژە یاسا گفتوگۆ دەکرێت.
ئاوێنە: بەپێی به‌رنامه‌ی كاری کۆبونەوەکە، لە بڕگەی یەکمدا دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ژمارەیەک پەرلەمانتار له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (28، 34) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان درا.
یەکەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (زیاد جه‌بار محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی پەسەندکرا.
دوەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
سێیەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (هاوڕی بنا‌و محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان.
چوارەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبداالله) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت.
پێنجەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (شیرین ئه‌مین عبدالعزیز) له سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
شەشەم: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی.
حەوتەم: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
هەشتەم: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان.
نۆیەم: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
لە بڕگەیەکی دیکەدا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- پێشنیازه‌یاسای (هه‌موارى دوه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (3)ى ساڵی 2011).
2- پڕۆژه‌یاسای (نیشان و میدالیا له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى دوه‌می یاسای یه‌كێتیی ژوره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره (14)ى ساڵی 1993 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4- پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره (10)ى ساڵی 2010 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.