وەزیری ناوخۆ: ڕێژەی تاوان لەھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە
  2021-09-07       227       
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تاوان لەھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.

ئاوێنە: لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بەھۆی نەبونی ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی‌و ھێزە ئەمنییەکان، ڕێژەی تاوان لەھەرێم ڕوی لەھەڵکشان کردوە.

وەزیری ناوخۆی ھەرێم دەشڵێت:"نابێت کێشە یاساییەکان لەڕێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەربکرێت".

ڕێبەر ئەحمەد داوای لەدادوەرەکان کرد، ھەرکەسێک مافی ئازادبونی بەکەفالەت نەبێ، ئازادنەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×