2021-09-07   346     
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بڕی 531.651.750 (پێنجسه‌د و سی و یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د و په‌نجاو یه‌ك هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا دینار) بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر.
ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، به گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری به ژماره (7507)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاردرا به خه‌رجكردنی بڕی 531.651.750 (پێنجسه‌د و سی و یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د و په‌نجاو یه‌ك هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا دینار) دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر و ئێستاش ئه‌و پرۆژانه كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی داوه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانیه بۆ جێبه‌جێكردنی 24 پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر خه‌رج كراوه.
هه‌ر دوێنێ دوشه‌ممه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی 348,942,000 (سێسه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن و نۆسه‌د و چل و دو هه‌زار) دیناری دیكه‌ی ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی 40 و 60م له كه‌رتی 8ی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرایكردوه، خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ئێستاش بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆی پرۆژه‌كان ته‌واو بكرێن.