جۆزێف بۆریێل گەیشتە هەولێر
  2021-09-07       321       
جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا، یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بو.

ئاوێنە: جۆزێپ بۆرێل نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری پایەخت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بو، دوای ئەوەی دوێنێ دوشەممە گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بەرهەم، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە.

لەکاتی گەیشتنی جۆزێپ بۆرێل بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشوازیدا بو، پاشان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت.

لەمیانی کۆبونەوەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پرسی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکرێت.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن رایگەیاند، "كارده‌كه‌ین له‌پێناو متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌رێنین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و رێككه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ درێژه‌دان به‌ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش".

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش لە دو رۆژی رابەردو لە سنوری كه‌ركوك سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن، نابێت شوێنی تیرۆر له‌م وڵاته‌دا ببێته‌وه‌، ده‌بێت ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ پێناو هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ردا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×