لێدوانێک لە وەزیرى داراییەوە لەسەر خانەنشینى پلە تایبەتەکان
  2021-09-07       1201       

 وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن و خۆشى راستەوخۆ سەپەرشتى دۆسیەى خانەنشینى پلە تایبەتەکان دەکات.  
  
ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی  ، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.    

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.  

وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.  

 وەزیری دارایی و شاندی یاوەری هەروەها سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و وتى " ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین ، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی."  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×