جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی دەستپێکرد
  2021-09-07       346       
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەدروشمی (سەردەمی نەوەی نوێ)یە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی دەستپێکرد و سەرۆکی‌ جوڵانەوەکەش ده‌ڵێت، "خیانەت لەدەنگی‌ خەڵک ناکه‌ین."

ئاوێنه‌: لەوتاری‌ دەستپێکردنی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عێراق شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ باسی‌ لەوەشکرد، "لەهەڵبژاردنەکانی‌ رابردوودا دەنگی‌ هاوڵاتیانمان نەگۆڕیەوە بەپارەو کورسی‌ و دەستکەوتی‌ تایبەت و لە داهاتوودا خیانەت لەدەنگی‌ خەڵک ناکه‌ین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دەسەڵات دەڵێن خەیاڵیان خاوە کە پێیانوابێت خەڵک بێ پشت و پەنایە و بەوپەڕی‌ سەربەرزی‌ و شانازییشەوە داوای‌ دەنگ و پشتیوانی‌ لە خەڵک دەکەن

شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاندووە، خزمەتی تاک بەتاکی هاوڵاتیان ناونیشانی ئەم سەردەمە نوێیەیە کە دەستیپێکردووە.

بڕیارە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×