کۆدار: شه‌هیدبونی‌ چوار گه‌ریلای‌ لەنزیک شاری سەقز ئاشكرا ده‌كات
  2021-09-07       1226       
کۆمەڵگه‌ی دیموکراتیک‌و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کۆدار- شه‌هیدبونی‌ چوار گه‌ریلای‌ لەنزیک شاری سەقزی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كات.

ئاوێنه‌: كۆدار ڕایگه‌یاندووه‌، "ڕۆژی ٦ ی‌ ئەیلولی ٢٠١٨ لەئەنجامی هێرشی سوپای پاسدارانی داگیرکەری ئێران بۆ سەر گروپێک لە گەریلا لە نزیک شاری سەقز، ئارگەش کارزان، تۆڵهڵدان، دلۆڤان و ڕۆژهات، کە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریمان بوون پاش بەرخۆدانێکی گەورە شەهیدکران، ئەو پێشەنگانە، بە خەباتی بێکۆتایی و فیداکاریی خۆیان بوون بە نمونەی گەریلای سەردەم بۆ هەڤاڵانیان، خەبات لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای سنە و پێشخستنی خەباتی ڕزگاریی ڕەوای گەلەکەمان لە هەموو جێگایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاواتی ئەوان بوو."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئامانجی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لەشەهیدکردنی ئارگەش و هاوڕێکانی‌ دوو ڕۆژ پێش لەسێدارەنی‌ زانیار و لوقمانی مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی، درێژەدان بوو بە سیاسەتی ترس و تۆقاندن و خێراکردنی‌ ڕەوتی کۆمەڵکوژکردنی گەلی‌ کورد، بەڵام بە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا و گەلەکەمان ئەوە پووچەڵ کرایەوە."

کۆدار ده‌ڵێت، "داوا لەگەلەکەمان لەوانە؛ ژنان، گەنجان و توێژە چەوساوەکانی کۆمەڵگاکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین تا لە قۆناغی ئێستادا بۆ پارێزگاری لە یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو شەهیدانە پارێزگاری لە ڕێبازەکەیان بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×