فوئادی سۆلیدارێتی لەلایەن میتی تورکییەوە لەتازە دێی ناوچەی شارباژێڕ دەڕفێنرێت
  2021-09-08       3172       
فوئاد یاسین، کە لەناو خەڵکدا بەفوئادی سۆلیدارێتی‌و فوئادە رەش ناسراوەو پێشمەرگەی دێرینی یەکێتییە، لەم ساڵانەی دواییدا چووەتە رۆژئاوای کوردستان‌و هاوکاری مرۆیی پشکەش کردوەو خاوەنی رەگەزنامەی سویدیشە، ماوەی پێنج رۆژە بێسەروشوێنە، کەسوکارەکەی گومان دەکەن "لەلایەن میتی تورکییەوە لەتازە دێی ناوچەی شارباژێڕ رفێندرابێت‌و داوا لەیەکیتی‌و پارتی دەکەین "چارەنوسی فوئادیان بۆ ئاشکرا بکەن".


ئاوێنە: سەباح یاسین کە برای فوئادی سۆلیدارێتییە بەئاوێنەی راگەیاند فوئاد لەدێری باخێکی بچوکی هەیەو هەفتانە شەوێک یان دوو شەو لەوێ بەسەردەبات، رۆژی هەیینی بەیانی زوو لەسلیمانیەوە بۆ دێری رۆشتوەو بەنیاز بووە دوو ڕۆژ لەوێ بمێنیتەوە، ئەو وتی "بەڵام سێ ڕۆژ بەسەر رۆشتنەکەیدا تێپەڕی‌و دەنگی نەبوو، تەلەفونەکەی داخرا بوو، کە کەوتینە سۆراغ‌و پرسیار کردن، بۆمان دەرکەوت کە رۆژی هەیینی بەیانی کاتژمێر شەش‌و نیو لەچایخانەیەکی سەر ئەو رێگەیە لایداوە کە جگەر دەبڕژێنن‌و خاوەنەکەی ناوی کاک ئیدریسە، نانی بەیانی خواردووەو پاشان بەرەو دێری ڕۆیشتووە، بەلام کە لەکەناروێ تێپەڕیوە، لەبەرزاییەکانی تازە دێ دیار نەماوە، گومان دەکەین لەو شوێنەدا بۆی دانیشتون‌و رفاندویانە. بەمەرجێک بەدرێژایی ئەو رێگەیە سێ بازگەی یەکیتی نیشتمانی کوردستانی لێیە، دەبێت ئەوان زانیاریان لەسەر هەبووبیت".

وتیشی  "ئەوەی کە خەمی ئێمەیە دەزگای میتی تورکی چالاکیان لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان هەیەو فوئادیش کە پێشمەرگەی دێرین بوەو لەساڵەکانی دوای ١٩٩١ەوە بەرپرسی رێکخراوی کوردستان سولیداریەت بووەو دەیان گوندیان بەدرێژایی سنوری سلێمانی – ئێران لەمین پاک کردوەتەوە، لەم ساڵانەی دواییدا بەمەبەستی هاوکاری کوردانی رۆژئاوا چووەتە کۆبانی‌و ناوچەکانی تری رۆژئاوای کوردستان‌و خولی فێرکردنی کۆمپیوتەرو وێنەگرتنی فلیمی بۆ زانکۆو پەیمانگاو قوتابخانەکانی رۆژ ئاوا کردۆتەوەو هاوکاری مرۆیی پێشکەش کردوەو دوا گەڕانەوەشی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام لەپەیوەندییدا بووە لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان".

سەباح یاسین جەغت لەوە دەکات کە فوئادی برای لەلایەن میتی تورکی‌و بەکرێگیراوەکانەوە لەکوردستان بێسەروشوێن کراوە، ئەو وتی "داوا لەیەکیتی‌و پارتی دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم روداوە بکەن‌و چارەنوسی فوئادمان بۆ ئاشکرا بکەن".
وتیشی "فوئاد چالاکوانی مەدەنییەو خاوەنی رەگەزنامەی سویدی‌و هاونیشتمانی سویدییەو بەمۆڵەت‌و پشتیوانی حکومەتی سویدی هاوکاری مرۆیی پێشکەش بەڕۆژئاوا کردوەو پۆلیسی سویدیش ئاگادار کراوەتەوە لەرفاندنی‌و ئەم کارە بۆ میت یان هەر رێکخراویکی نهێنی‌و پۆلیسی لەکوردستاندا بەئاسانی ناچێتە سەرو ریسوا دەکرێت".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×