توێژینەوەیەكی نوێ: ڤاكسینی مۆدێرنا لە فایزەر باشترە
  2021-09-08       408       


بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ڤێرجینیای ئەمریكی، ڤاكسینی مۆدێرنای تایبەت بە پەتای كۆرۆنا، لە ڤاكسینی فایزەر زیاتر دژە تەن دروست دەكات، بەتایبەتی لە كەسە بەتەمەنەكاندا.

ئاوێنه‌: بەپێی توێژینەوەكە كە گۆڤاری "ئاتلایار"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، زانایانی زانكۆی  ڤێرجینیای ئەمریكا بۆیان دەركەوتووە كە ڤاكسینی مۆدێرنا لە ڤاكسینی فایزەر دژە تەنی زیاتر دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكات، هەرچەند جیاوازییەكە زۆر نییە بەڵام جیاوازییەكی باشە بەتایبەتی بۆ كەسە بە تەمەنەكان.

ئەوەش هاتووە، هەردوو ڤاكسینەكە بە شێوەیەكی نمونەیی سەركەوتوو بوون و ملیۆنان كەس لە جیهاندا وەریان گرتووە و توێژینەوەكە تەنها بۆ ئەوە كراوە كە ئایا ڤاكسینەكان دەتوانن ركابەری یەكتر بكەن، لێكۆڵینەوە لەسەر 167 كارمەندی سیستمی تەندروستی كراوە كە هەر بەشێكیان یەكێك لە جۆرەكانی ڤاكسینەكان وەرگرتووە.

ئاشكراش كراوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی تر كە لەسەر  هەزار و 600 كەس كراوە لە بەلجیكا، دوای وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینەكان دەركەوتووە كە ئەوانەی ڤاكسینی "مۆدێرنا"یان وەرگرتووە ئاستی دژە تەنەكان لە جەستەیاندا 50% زیاتر بووە لەوانەی فایزەریان وەرگرتووە، بەتایبەتی لە كەسە بە تەمەنەكاندا، چونكە ئەوانەی تەمەنیان لە 50 ساڵ بەرەو سەرەوەیە وەڵامدانەوەیان بۆ ڤاكسینی فایزەر كەمترە و بۆ مۆدێرنا زیاترە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×