2021-09-08   400     
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دادگایكردنى 76 چالاكوانى بادینان بۆجارێكى تر دواخرا، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنى دادگایكردنه‌كه خۆى له‌خۆیدا سزادانه.
ئاوێنه: عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "دیسانه‌وه دواخستنى دادگاییكردنى چالاكوانه‌كان بادینان سزادانه‌و تائێستا هیچ ته‌قه‌مه‌نیه‌ك ده‌ستى به‌سه‌ردانه‌گیراوه ده‌ڵێن ئه‌وانه گروپى چه‌كدارن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سیخوڕ‌ى یان هیچ هه‌وڵێكى تیرۆر له‌ئارادانییه بۆیه نا بۆ دواخستنى دادگایی".
نزیكه‌ى 100 چالاكوانى بادینان كه ڕۆژنامه‌نوس‌و ئازادیخواز‌و چالاكانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى‌و ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بون له‌بادینان ده‌ستگیركراون‌و به‌تۆمه‌تى جیاواز دادگاییده‌كرێن‌و تائێستاش پێنج كه‌سیان سزاى زیندانى شه‌ش ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و دوو په‌رله‌مانتارى كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ماده‌یه‌ى ئه‌و چالاكوانانه‌ى پێ دادگایی ده‌كرێت، سزاى زیندانى هه‌تا هه‌تایی تێدایه.