حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 540 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی دەربڕی
  2021-09-08       386       


حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دو نوسراوی جیاواز رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 540 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی (رێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی E و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی E بۆ ناحیەی تاسڵوجە، هەروەها پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی عەربەت.

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نێردراوە، تیایدا هاتوە، "رەزامەندی درا بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 450.000.000 (چوار سەد و پەنجا ملیۆن دینار) بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (رێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی E و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی E بۆ ناحیەی تاسڵوجە لە سلێمانی، بەپێی پێشوەچونی کارە ئەنجامدراوەکان و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی حکومی ژمارە (2)ی ساڵی 2016.

هەروەها لە نوسراوێکی دیکەدا ئومێد سەباح رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر  تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 90.41.750 (نەوەد ملیۆن و چل و یەک هەزار و حەوتسەد و پەنجا دینار) بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەپێی پێشوەچونی کارە ئەنجامدراوەکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی عەربەت بەمەرجێک پڕۆژەکە تەواو بکات.   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×