ڕێگریه‌كى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆسه‌ر به‌غدا ئاشكراده‌كرێت
  2021-09-08       888       

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 پێویستبوو فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵیه‌كان بخرێنه‌سه‌ر به‌غدا، ده‌شڵێت:"دواى به‌دواداچون ده‌ركه‌وت حكومه‌تى عێراق پێنج مانگه‌ داوایكردوه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌و حكومه‌تى هه‌رێم ڕێگریی ده‌كات".

هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"لەبەدواداچونێکماندا وەک ئەندامی لیژنەیی دارایی، پرسیارێکمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد کە ئایا بۆ گواستنەوەی ڕاژەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ سەر وەزارەتەكانى خۆیان لەحکومەتی فیدراڵ چیی کراوە؟! وەزارەتی دارایی بەفەرمی‌و بەواژۆی وەکیل وەزیر جوابی نوسراوەکەی داینه‌وه‌و دەقی ئەو نوسراوه‌ى بۆ ناردین کە وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستەی نوێنەرایەتی هەرێمی کردوە لەبەغداو وێنه‌شى بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم ناردوە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نوسیویه‌تى:"له‌ڕۆژى 13ى 4ى 2021وە واتا نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق ئەو نوسراوەى ناردوە بۆ هەرێم‌و تائێستاش جوابی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیان نەداوەتەوە".

باس له‌وه‌شده‌كات، "حزبایەتی‌و کاری سیاسیی لێدەرکەی لەهەموو ڕویەکەوە لەبەرژەوەندەی ئەو فەرمانگانەو تەنانەت حکومەتی هەرێمیش بوو ئەوانە ڕاژەکانیان بگوازرێتەوە، وەک هەموو فەرمانگەیەکی تری فیدراڵیی موچەیان دوانەدەکەوت، پێشینەو مافە داراییەکانی تر شمولی دەکردن، شانی لیستی موچەخۆرانی هەرێمیش کەمێک سوکتر دەبوو".

ده‌شڵێت:"ئەم کابینەیە دەیەوێ ئەو دەرفەتە لەدەستبدا کە لەیاسای بودجه‌ى 2021 بۆ پرسی چارەسەری فەرمانگە فیدراڵیەکان بەیاسا خستیانەڕوو".

فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵیه‌كان ئه‌گه‌رچى له‌ڕوى هه‌یكه‌لى ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌به‌غدان، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا ڕه‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیوه‌ به‌غدا موچه‌كانیان دابینبكات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×