ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1463 توشبو، 20 گیانلەدەستدان
  2021-09-08       487       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 463 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 394 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 463 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 138 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 5 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×