مەسرور بارزانی پێشوازی لە رێككەوتنێكی دانەغاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر دەكات
  2021-09-08       326       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە رێككەوتنێكی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز دەكات و دەڵێت: رێككەوتنەكە 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستەبەركردوە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"خۆشحاڵم كە رێككەوتنی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نوێدەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز، 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەستەبەر كردوە."

بەپێی قسەی سەرۆكی حكومەت ئەو رێككەوتنە "دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی وزەیەكی كارەبای پاكترو هەرزانترو رەخساندنی ژمارەیەكی زۆر هەلی كاریش لە كوردستان." 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×