به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به ژنانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
چوارشەممە، ژنێك له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوا ته‌قه‌ی لە مێردەكەی كرد و برینداری كرد،
پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
ئاوێنە: مقه‌ده‌م فه‌رمان
محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به ژنانی هه‌ولێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند،
كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یداوای شاری هه‌ولێر،
ژنێك له‌كاتی خه‌ودا به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه و برینداری
كردوه، پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
وتیشی، "نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینداره‌كه كراوه كه گوللـه‌كه به‌ر
پشتی كه‌وتوه و له‌ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ خێزانه‌كه‌ی
ده‌رچوه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی وته‌ی پیاوه برینداره‌كه، "پێشتر كێشه‌ی
خێزانیان هه‌بوه، به‌ڵام كێشه‌كه هێنده گه‌وره نه‌بوه كه ته‌قه له‌یه‌كتر
بكه‌ین و هیچكاتێك پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه خێزانه‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێ بكات."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پیاوه‌كه له‌دایكبوی ساڵی 1962و كارمه‌ندی سیكویریتیه
له‌یه‌كێك له‌كۆمپانیا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ
روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.