لە هەولێر ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا
  2021-09-09       430       
پۆلیسی هەولێر كوژرانی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو پۆلیس لە ڕووداوێكی كوشتن لە شەقامی 60 مەتری و لەنێو هۆتێل (ئەربیل گراند) ئاگاداركرایەوە.

دوای گەیشتنی تیمێكی پۆلیسی فریاکەوتن دەرکەوت ژنێك بەناوی (لەیلان ئازاد محەمەد) لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک.م.ح.) لەسەر “کێشەیەکی کۆمەڵایەتی” بە گوللـە کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری ناوبراو دەستگیركرا و ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن کرا بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخەن و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێرەوی یاسایی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×