له‌دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانى بۆردومانی ناوچەکانی سیدەکان‌و باڵەکایەتی ده‌ستپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە ناحیەی سیدەکانەوە رایگەیاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكردۆته‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى هه‌رێمى كوردستان‌و تائێستاش بۆردومان به‌رده‌وامه.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و ناوچانەى بەر هێرشه‌كه‌ى ئێران کەوتون (سیدەکان، چۆمان‌و حاجی ئۆمه‌ران)ن، به‌ڵام تائێستا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كام هێزى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئامانجى درۆنه‌كانى ئێران بوه نازانرێت.
راشیگەیاند، له‌كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئێران به‌درۆن هێرشى قورسى كردۆته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زەر و زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە، بەڵام تۆبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردوە.
بۆردومانى ئه‌مڕۆى ئێران له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 6ى ئه‌م مانگه محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی كۆمارى ئیسلامى ئێران، هەڕەشەی لەهێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى نیشته‌جێى هه‌رێمى كوردستان كرد‌و هۆشداریی به‌هاوڵاتیانى هه‌رێمیشدا كه هه‌رچى زوه له‌ده‌وروبه‌رى باره‌گاى هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات دوربكه‌ونه‌وه، چونكه هێرشیانده‌كرێته‌سه‌ر.