سێدات پێکەر لەتویتێكدا بەناونیشانی "باڵیۆزی ئاشتی لە جیهاندا" پلانی داهاتووی ئاشكرادەكات
  2021-09-09       716       
سێدات پێکەر لە تویتەکەیدا وەک، "باڵیۆزی ئاشتی لە جیهاندا" خۆی دەناسێنێت و رایگەیاند:" دۆستانم خزمەکانم هێشتا تەواو نەبووە. بۆ ئەوەی لە سیاسەتی دەرەوەدا رۆڵ بگێڕم، دەچمە سووریا. لەوێوە دەچمە قوبرسی رۆمی، یۆنان و ئەرمینیا".

ئاوێنه‌: سێدات پێکەر لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە وەداوە، بە چاوێک تەماشای دەکرێ ئەو کارانەی بەتەنیا ئەنجامیداون ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە 20 ساڵدا پێی نەکراوە و نووسیویەتی، "دۆستانم خزمەکانم هێشتا تەواو نەبووە."

پێکەر لە تویتەکەیدا وەک، "باڵیۆزی ئاشتی لە جیهاندا" خۆی دەناسێنێت و نووسیویەتی، "بۆ ئەوەی لە سیاسەتی دەرەوەدا رۆڵ بگێڕم، دەچمە سووریا. لەوێوە دەچمە قوبرسی رۆمی، یۆنان و ئەرمینیا."

سێدات پێکەر کە سەرۆکی یەکێک لە گرووپە مافیاییەکانی تورکیایە و لە دوبەی پایتەختی ئیمارات نیشتەجێ بوو، ماوەیەکە لە ئەنجامی رێککەوتنی لەگەڵ کاربەستانی ئەو وڵاتەدا تۆماری ڤیدیۆیی لەبارەی نهێنییەکانی دەوڵەت و گەندەڵییەکانی کاربەدەستانی ئاکپارتی بڵاوناکاتەوە، رایگەیاند، دەچێتە سووریا. 

ئەحمەد داوائۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە رۆژی 7ـی ئەیلوولی 2021 لە شاری ئایدنی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان بۆ ئەوەی سێدات پێکەر بێدەنگ بکات، ناچاربووە لەژێر ناوی باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ئیمارات رێکبکەوێت. 

سێدات پێکەر، لەو نۆ تۆمارە ڤیدیۆییەی لە ماوەی رابردوودا بڵاویکردوونەتەوە، کۆمەڵێک نهێنی هەستیاری لەبارەی پەیوەندی دەوڵەت و مافیا و تێوەگلانی کاربەدەستانی ئاکپارتی خستووەتەڕوو و چەندین نهێنیی هەستیاری لەبارەی سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ درکاندووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×