2021-09-09   415     
لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، ژنێک بە دەمانچە گولـلەیەکی لە مێردەکەی دا، لە کاتێکدا مێردەکەی لە خەودا بووە و دوای رووداوەکەش هەڵدێت.
رائیدی مافپەروەر رێباز زێوەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی چوارشەممە 8ی ئهیلوولی 2021، نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر ئاگادارکرایەوە کە بریندارێکی پیاو لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێرە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە برینداربووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لەلایەن هاوسەرهکەیەوە بریندارکراوە".
رێباز زێوەر بۆ ماڵپهری رووداو وتیشی: "رووداوەکە کاتژمێر 5:30ی ئێوارە بووە و پیاوەکە (ج، م، ت) کە لە کۆمپانیایەک پاسەوانە، گەڕاوەتەوە و لە ماڵەوە نووستووە، هاوسەرهکەشی (ک، ع، ک) بە دەمانچەکەی خۆی گولـلەیەکی لێداوه و دواتر هەڵاتووه".
لەبارەی هۆکاری روواوەکەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر وتی: "پێشتر دەمەقاڵێیەکی ئاساییان بووە، بەڵام چاوەڕواننەکراوە ژنەکە کاردانەوەی بەو جۆرە بێت".
سەبارەت بە تەندروستیی پیاوەکەش رائید رێباز وتی: "تەندروستیی پیاوەکە جێگیرە".
رووداوەکە لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر روویداوە و رێباز زێوەر دەڵێت: "ژنەکە بە دەمانچەکەوە هەڵاتووە و دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە".
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە هوتێلێکی شاری هەولێر، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و دواتر پۆلیس بکوژی ژنەکەی دەستگیرکرد.
بۆ وهرگرتنی زانیاری زیاتر لهسهر رووداوهكه وێستگه نیوز پهیوهندی به هۆگر عهزیز، وتهبێژی پۆلیسی ههولێرهوه كرد، بهڵام ناوبراو زانیاری لهسهر رووداوهكه نهبوو.