هەرێمی كوردستان، موچە بۆ نزیكەی 90 هەزار خێزان دابین دەكرێت
  2021-09-09       436       

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە دابینكردنی مووچە دەكات بۆ خێزانە هەژارەكان كە ژمارەیان نزیكەی 90 هەزار خێزان دەبێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنج شەممە، كوێستان محەمەد لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”88 هەزار خێزانی هەژار سودیان لە كۆمەكی دارایی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرت و مانگانە بڕی 150 هەزار دینارییان پێدەدرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو كۆمەكە ڕاوەستا”.

بە وتەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی:”لەئێستادا وەزارەتەكەیان هەوڵ دەدات، جارێكی تر ئەو پرۆژەیە بەشێوازێكی تر بخاتەوەگەڕ، بەڵام پرۆسەكە كاتی دەوێت و پێویستی بە كۆمەڵێك ڕێوشوێنە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و ڕێكخراوی یۆنسێف و یەكێتی ئەوروپا كردووە”.

كوێستان محەمەد دەڵێت:”لە مانگی داهاتوو، یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ ئەو ڕێكخراوانەدا واژۆ دەكرێت و پرۆژەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×