ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌ مه‌هاباد 10 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر كران
  2021-09-09       370       

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەهاباد زیاتر لە 10 هاووڵاتی كوردیان دەستبەسەر کرد و تا ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9ی ئه‌یلوولی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد زیاتر لە 10 هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کرد.

تا ئێستا ناسنامەی هه‌شت کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون بە ناوەکانی ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، رەحمان دان زی، مەحمود یاڵاچاکی، جەلال کامێشانی و فەرهاد رەحیم مەلا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیانە نەزانراوە.

ئەم هاووڵاتیانە بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×