بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ دەستبەکار بو
  2021-09-09       721       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕیوەبەری نوێی ناحیەی بەكرەجۆ لە رێوڕەسمێكدا دەستبەكاربو. قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: ئەو گۆڕانكارییە لە چوارچێوەی گۆرانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەستبەکار بو.

قائیمقامی سلێمانی، لە رێوڕەسمەكەدا وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: دەستبەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە.

وتیشی"بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ ئەزمونێکی زۆری ھەیەو دڵنیاین دەتوانێت خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ناحیەکە بکات و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست."و ھاوکات ھەمو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی خۆی بۆ کارەکانی دەربڕی و رایگەیاند"بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەتوانین پێکەوە خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانی سلێمانی بکەین و داواکاری و داخوازییەکانیان لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو بگرین."

ئاوات محەمەد ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی بەکرەجۆ خواست.

ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەڕوی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×