تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی بنیاتنهری ئاشتی مسیحی نێودەوڵەتی ناسراو
بە CPT رایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی مانگرتن لە
زینداندا، چوار لە زیندانیان بادینان سزادراون و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێ نادرێت
تەلەفۆن بۆ خانەوادەكانیان بكەن تاوەكو مانگرتن دەشكێنن.
ئاوێنە: رێكخراوەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەھۆی دەستپێکردنی مانگرتن لە زینداندا،
چوار لە زیندانیانی بادینان بە ناوەکانی: شێروان تەھا، مەسعود عەلی، کارگەر عەباس
و بەندەوار ئەیوب لە زینداندا سزادراون."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ھەر چوار زیندانیەکە، بەھیچ شێوەیەک ڕێگەیان
پێنادرێت کە تەلەفون بۆ خانەوادەکانیان بکەن تاوەکو مانگرتن دەشکێنن."
بەپێی
راگەیەندراوەكەی ئەو رێكخراوە، "لەو کاتەوەی کە زیندانیەکان مانگرتنی تاوەکو
مردنیان بەھۆی دواخستنی پڕۆسەی دادگاییکردنیان راگەیاندوە، بارودۆخیان لە زینداندا
خراپتربوە."