ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی رفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك دەستگیركران
  2021-09-09       386       

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سێ کەس بەتۆمەتی  فێڵکردن و رفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی لە رێكەوتی 7/9/2021 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارکراینەوە کە سێ کەس لە ناو شاری سلێمانی هەستاون بە قۆڵبڕین و بردن و رفاندنی  ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا رەنگی سپی کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتی (شاڵاو ئەحمەد فەقێ ڕەشید) دانیشتوی سلێمانی، دەستبەجێ سەرجەم بازگەو مەفرەزەو هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتییەكەمان لەم روداوە ئاگادار کرانەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"سەرەنجام پاش دو کاتژمێر ئۆتۆمبێلەکەو حائیزەکانی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستگیرکران."

وتوشیەتی"سەرجەمیان داواکراوبون بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادانی عێراقی پاشان بەبڕیاری دادوەر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی هەواری شار کران لەسلێمانی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×