كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و دەڵێت: رۆژی 12ی ئەم مانگە دەست بە
بانگەشە دەكەن.
ئاوێنە: محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، بە
میدیای رەسمی حزبەكەی وت: 12ی ئه‌م مانگه له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه،
به ناساندنی پاڵێوراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
ده‌كه‌ن.
وتیشی، دواتر له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگ
ده‌گێڕن بۆ ناساندنی كاندیده‌كانی دیكه.