كەناڵی ئێن ئاڕ تی: یەکێتی هێزی هێناوەتە نزیک کەناڵەكەمان
  2021-09-09       890       

كەناڵی ئێن ئاڕ تی كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند، "لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داوای سەرانە، یەکێتی هێزی هێناوەتە نزیک کەناڵەكەمان."

ئاوێنە: كەناڵەكە لە هەواڵێكدا رایگەیاندوە"بەرپرسیارێتی گیانی ستاف و پاراستنی كەناڵەكە دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكان."

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاندوە"هێزەكان لە دەروازەكانی گوندی ئەڵمانی جێگیركراون و هێزێكیش لەنێو گوندەكە دەسوڕێتەوە."

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتوشیەتی"لەکاتێکدا ویستمان لەسەر ئەوەی ئەو هێزە هاتونەتە نزیک بینای کەناڵی ئێن ئاڕ تی راستەوخۆ بکەین کەرەستە رۆژنامەنوسییەکانیان لێسەندین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×