كارەبای سلێمانی: دزینی ئاسنی تاوەرەكان مەترسی لەسەر بێ كارەبابونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان دروستكردوە
  2021-09-10       562       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ماوەیەكە لەلایەن كۆمەڵێك "كەسی نەفس نزمەوە" لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزرێت كە كارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر كەوتنی تاورەكان و بێ كارەبابونی نیوە سلێمانی گەرمیان دروست كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ماوەیەکە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەفس نزمەوە، لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی  ئەو تاوەرانە دەدزرێت کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوێزنەوە، بەوەش جگە لە زیانی ماددی کە  بە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، مەترسی لەسەر کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبابونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان" دروست كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندوە"بەداخەوە ماوەیەکە هەندێک کەسی نابەرپرس و نەفس نزم لە سنوری ناوچەی سەنگاو، ئاسنی ئەو تاوەرانەیان دزیوەکە کارەبا بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی  دەگوێزنەوە، بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە خۆشبەختانە توانراوە چەند کەسێک دەستگیربکرێن و دەستخۆشیان لێدەکەین."

سالار حسامەدین ئەوەشی وتوە"داوکارین لایەنە پەیوەندارەکان کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیەو بەسزاگەیاندنی تاوانباران چونکە ئەوە تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×