ئەو كۆچبەرە كوردانەی خەڵكی هەرێم كە دیپۆرتی سوریا كرابون، ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە
  2021-09-10       297       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە، بڕیاڕه‌ ئه‌مڕۆ هەینی ئەو گەنجە كۆچبەرانەی هەرێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ دیپۆرتی وڵاتی سوریا كرابون، بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنە: ئەو كۆچبەرانە ژماره‌یان 57 كه‌سه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و دوای ئه‌وه‌ی له‌ توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌وانیان دیپۆرتی سوریا كردبون.

پەرلەمانتارانی عێراق غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین لەگەڵ پەرلەمانتاری كوردستان سیروان محەمەد لە راگەیەندراوێكدا هاوبەشدا لەوبارەیەوە ئاشكرایان كردوە "وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئێمەی پەرلەمانتارانی کوردستان و بەغدادیان راگەیاند کە پاش هەوڵ و کۆششی هەمەلایەنەی هاوبەشی پەرلەمانیمان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لیژنەی پەیوەندەییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و هێزەکانی سوریای ئازاد گەیشتنە دەرئەنجامێکی دڵخۆشکەر و بریارە لە سبەینێوە ئەو گەنجەمان لە سوریاوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە."

ئەو سێ پەرلەمانتارە وتوشیانە "دەمانەوێت رای گشتی ئاگاداربێت کە پاراستن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانمان لەسەر خاکی خۆیان ئەرکێکی دەستوری و یاساییە لەسەر حکومەت، کە لە هەرێمی کوردستان دەسەڵات هۆکاری کۆچی بەکۆمەڵی گەنجانمانە، ئەوان هۆکارن نەک فریادڕەسیان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×