نوسینگەكەی هەواڵی دەرچونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ فاروقی مەلا مستەفا رەتدەكاتەوە
  2021-09-10       1790       

نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی فاروق گروپ ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لە دەرچونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ناوبراو دەكەن و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: ئێمە دورین لە ململانێ سیاسییەكان و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و سەربەخۆین و دورین لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا هەواڵی گرتنی چواردەوری نوسینگەكەی و دەرچونی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فاروقی مەلا مستەفا، رەتكردۆتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لەچەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لێرەوە رایدەگەیەنین، هەمو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە رودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچونی ئیشوكارەكانمان نابێت."

نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا جەختی كردۆتەوە"ئێمە دورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی و دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی. ئێمە سەربەخۆین و دورین لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان."

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیاندراوێك لە مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفاوە

لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.

لێرەوە رایدەگەیەنین، هەمو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە رودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچونی ئیشوكارەكانمان نابێت.

لێرەوە بە هەمو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی و دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
ئێمە سەربەخۆین و دورین لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان.

مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفا
10/9/2021

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×