لە چالاكییەكی شەڕڤاناندا لە "باب" 12 سەربازی توركیاو 10 چەكداری میلیشیاكان كوژران
  2021-09-10       622       

ئەنجومەنی سەربازیی باب رایگەیاند، رۆژی 7ی ئەم مانگە لە چالاكییەكی شەڕڤانانیاندا لە گوندێكی سنوری باب، 12 سەربازی توركیاو 10 چەكداری میلیشیاكانی سەربەو سوپایە كوژراون و 11 سەربازو 10 چەكداری دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ئەنجومەنی سەربازیی باب، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە كە ئەو چالاكییە لە گوندی یاشلی لە سنوری شارۆچكەی باب لە سوریا، بۆ تۆڵەكردنەوەی شەهیدبونی چەند فەرماندەو شەڕڤانێكی هەسەدەو یەپەژەو یەپەگە بوە.

رۆژی 19ی مانگی رابردو سەوسەن بیرهات، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدەو یەپەژەو عەگید گركێ لەگێ و دو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر لە ئەنجامی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوەندێكی سەربازیی شەهیدبون و هەر هەمان رێناس رۆژ، فەرماندەیەكی یەپەگە هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی و شەهید بو.

ئەنجومەنەکە ئاماژەى بەوەکروە، لە تۆڵەی ئەو شەهیدانەدا، رۆژی 7ی 9 شەڕڤانانیان چالاكییەكیان لە دژی بارەگایەكی سوپای توركیاو چەكدارانی میلیشیاكان لە گوندی یاشلی ئەنجامداوە كە 60 سەربازو چەكداری تێدابوەو سەرەتای چالاكییەكەش بە تەقاندنەوەی بارەگاكە دەستی پێكردوەو دواتر گورزی توندیان لە خاڵەكانی پاسەوانی و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی چواردەورەی بارەگاكە وەشاندوە.

بە گوێرەی بەیاننامەكە لەو چالاكییەدا، 12 سەربازی توركیا كوژراون و 11 سەربازی دیكەش برینداربون كە برینی سێیان سەختەو هەروەها 10 چەكداری میلیشیاكان كوژراون و 10ی دیكەش برینداربون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە شەڕڤانەكانیان ئەو چالاكییەیان بەسەركەوتویی ئەنجامداوەو بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و هیچ زیانێكیان نەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×