لە سلێمانی كەسێك بەتۆمەتی دزینی بڕێك پارەو ئاڵتون دەستگیركرا
  2021-09-10       456       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كەسێكیان بە تۆمەتی دزینی بڕێك دۆلاری ئەمریكی و دیناری عێراقی و ئاڵتون، دەستگیركردوە. تۆمەتبارێک دەستگیرکراو دەستیش بەسەر پارەو ئاڵتونە دزراوەكەدا گیراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 8 ملیۆن و 450 ھەزار دینارو 17 ھەزارو 300 دۆلاری ئەمریکی (١٧٣ گەڵا)و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە "دزیبوی."

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبار (ک. غ. ع.) لەدایکبوی 1984 لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×