2021-09-10   377     
نێچیرڤان بارزانی داوا له‌حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كات كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و ئارام له‌ئاستێكی به‌رزدا ئه‌نجامبده‌ن كه "نه‌بێته هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان‌و له هه‌موو پشێوی‌و یه‌كترشكاندن‌و ناوزڕاندنێك دور بێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب‌و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدی ئافره‌ت نه‌بێت."
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (10)ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه، "له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (10)ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی ئارام له ئاستێكی به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆی بێزاركردنی هاووڵاتییان و له هه‌موو پشێوی و یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدی ئافره‌ت نه‌بێت."
راشیگه‌یاندووه، "هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان و میدیا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی یاسادا. به ته‌واوی ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
كوردستانییانی خۆشه‌ویست،
هاووڵاتیانی ئازیز له هه‌رێمی كوردستان و عیراق
له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (10)ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی ئارام له ئاستێكی به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆی بێزاركردنی هاووڵاتییان و له هه‌موو پشێوی و یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدی ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان و میدیا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی یاسادا. به ته‌واوی ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له بیر بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنی دیموكراسی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكی وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری و پێكه‌وه‌یی و كاری هاوبه‌شی داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه، ده‌بێ په‌یامی هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتییان ئه‌و مافه‌یان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن و به به‌شداریی كارایان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگاری و هه‌وڵه‌كانی بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتردا به‌شدار بن.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عیراقییه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانێت، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیمه‌كانیان ده‌نێرن و له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن.
هیوای بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێی متمانه‌ی هه‌مووان بێت.