پیاوێک لەکاتی رزگارکردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا خنكا
  2021-09-10       794       
ژنێک دەکەوێتە روباری گەلی عەلی بەگ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ رزگارکردنی لەخنکان خۆی دەخاتە ڕوباره‌كه‌وه‌و دەتوانێت هاوژینەکەی لەخنکان رزگار بکات، بەڵام خۆی پێ ڕزگار ناكرێت‌و دەخنکێت.
 
ئاوێنه‌: بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، خێزانێکی دانیشتوی پارێزگای هەولێر کە خەڵکی کەرکوک بون بەمەبەستی گەشتوسەیران چونەتە گەلی عەلی بەگ، لەلێواری روبارەکە دانیشتون‌و ژنێک بەناوی دلڤین کەمال تەمەن 26 ساڵ دەکەوێتە روبارەکەو هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی‌ هەرێم محەممەد تەمەن 28 ساڵ بۆ دەربازکردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی دەخاتە روبارەکەوە، هەرێم محه‌مەد دەتوانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی لەخنکان ڕزگار بکات، بەڵام خۆی دەخنکێت.
 
وتیشی‌، ئەو کەسانەی لەروداوەکە نزیکبون زو بەده‌نگیانەوە چون‌و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوەو رادەستی پۆلیس کراوەو ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشکی دادوه‌ری‌ كراوه‌.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×