ئەمڕۆ شەممە، دیواری حەوشەی ماڵێك لە ناحیەی كەسنەزان سەربە پارێزگای هەولێر بەسەر چوار منداڵدا روخاو بەوهۆیەوە دوانیان گیانیان لەدەستداو دوانەكەی دیكەش بەسەختی برینداربون.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان ئەو دو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان دو ساڵان و سێ ساڵانەو یەكێكیان كوڕو ئەویدیكەیان كچ بوە.
دو منداڵە بریندارەكەش كچن و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
سەرجەم ئەو منداڵانە خەڵكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانن.
بەوتەی كەسوكارەكانیان منداڵەكان لەنێو باخچەی ماڵەكەیان خەریكی یاریكردن بون و لەناكاو دیواری حەوشەكەیان بەسەریاندا روخاوە.