مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، ئەمڕۆ شەممە، لە رێوڕەسمی
دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە هەولێر، رەخنەی لەیاسای هەڵبژاردنەكانی
عێراق گرت و دابەشكردنی كورسییەكانی پارێزگاكانیشی بە "ناعادلانە"
ناوبرد‌و راشیگەیاند، لە پێناو پاراستنی سەنگی پارتی بڕیاری بەشداریكردن لە
هەڵبژاردنەكانیان داوەو داواشی لە دەنگدەرانی حزبەكەی كرد "گله‌ییه‌كان
هه‌ڵبگرن بۆ دوای هه‌ڵبژاردن."
ئاوێنە: مەسعود بارزانی لە وتەیەكدا وتی"مانگێك
ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فیدرالی، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر تێبینیمان هه‌بو
له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی پارێزگاكان، كه هیچ
عه‌داله‌تێك و ئینسافێكی تێدا نییه و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی راستیش نییه،
چونكه سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی
پارتی بپارێزین بڕیارماندا به‌شداربین، به هه‌مو كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه
هه‌یه‌تی."
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە "داوای
ئێمه و داوای هه‌مو خه‌ڵكی عێراق ئه‌وه‌یه هه‌مو لایه‌نه‌كان كه به‌شدار ده‌بن
له هه‌ڵبژاردن كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و خاوێن و بێت و ته‌زویری تێدا
نه‌بێت، ئه‌وه داخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌موان
ته‌ئكیدیان كردوه كه به هه‌مو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌ڵبژاردنێكی
پاك و خاوێن بێت ئومێده‌وارین كه سه‌ركه‌وتوبن له‌وه، وه‌عدیشیان داوه كه چاودێرییه‌كی
توند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر نه‌كرێت، ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتوبن له ئه‌ركه‌كه‌یاندا."
هەروەها وتیشی"هه‌ڤاڵانی
پارتی.. هه‌روه‌ها خوشك و برایانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.. خه‌ڵكی كوردستان.. ره‌نگه
گله‌ییتان هه‌بێت، هه‌قی خۆشتانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه گله‌ییه‌كان به‌لاوه
بنێن، گله‌ییه‌كان هه‌ڵبگرن بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌قی خۆتانه هه‌رچی بۆ ئه‌وه
بكرێت كه‌مه، به‌ڵام نابێت گله‌ییه‌كان ببنه هۆكاری ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بده‌ن به
خه‌ڵكی دیكه پارتی توشی خوانه‌خواسته شكستێك ببێت، یان نسكۆیه‌ك ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دڵگیرن، له‌به‌ر ئه‌م مه‌سئول و فلان مه‌سئول، ئه‌مه هه‌مو حه‌قی خۆتانه، به‌ڵام
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت هیممه‌ت بكه‌ن، پارتیه‌كه‌ی خۆتان رابگرن و سه‌ربخه‌ن
و نه‌هێڵن هیچ كه‌موكوڕییه‌ك بێته پێش پارتییه‌كه‌تان."
بارزانی لە بەشێكی دیكەی قسەكاندا
خوازیار بو لەنێو خۆی كوردستان "هه‌مو لایه‌ك به‌خۆدا بچنه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی
هه‌وڵی یه‌كترشكاندن و یه‌كترله‌ناوبردن بده‌ن، بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن پێكه‌وه
ئیش بكه‌ین، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خه‌بات بكه‌ین، چۆن ئه‌و هه‌مو ته‌حه‌ددیاته‌ی له‌پێشمانه
به‌رامبه‌ریان بوه‌ستین، له‌گه‌ڵ به‌غداش زۆرمان پێخۆشه چاره‌سه‌ری هه‌مو گیر و
گرفته‌كان بكرێت، به ته‌فاهوم و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی،
ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت مه‌شاكل هه‌ر بەرده‌وام ده‌بێت، زۆر شێوه‌ش ئه‌زمون كراون له عێراق،
من پێموایه كاتی ئه‌وه هاتوه زۆر به‌جدی بیر له‌وه بكرێته‌وه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی
بۆ ئه‌و گرفتانه بكرێت."
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەسعود
بارزانی دوپاتیكردەوە كە "بودجه مافی هه‌مو خه‌ڵكه، كێشه‌ی گه‌لی
كوردستان موچه نییه به ته‌نها، موچه كێشه‌یه‌كه له كێشه‌كان، ئێمه خاوه‌ن
قه‌زیه‌یه‌كی سیاسیین، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین، كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی مه‌سه‌له‌ی
شه‌راكه‌ته، شه‌راكه‌تیان نه‌هێشت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێمه بچینه قوڵایی كێشه‌كان،
ئه‌وه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه ده‌بێت به تێگه‌یشتن و شه‌راكه‌ت بیر له
چاره‌سه‌ری جددی بكرێته‌وه دور له عاتیفه و ته‌عه‌سوب."
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "من ناڵێم
حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان بێ كه‌موكوڕی بون، به‌ڵام ئه‌مه ته‌قریبه‌ن سی ساڵه،
كه‌موكوڕی هه‌بوه، به‌ڵام شتی زۆر گه‌وره‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی كه داوای گۆڕانكاری
ده‌كه‌ن، زۆر باشه، به‌ڵام هه‌روه‌ها كوێرانه داوا ده‌كه‌ن ئه‌وه نابێ بمێنێت و
ده‌بێت ئه‌وه بڕوات، به‌ڵام ده‌بێت جێگره‌وه و به‌دیل هه‌بێت، ئێمه ناڵێین ئه‌وه‌ی هه‌یه بێ كه‌موكوڕییه، به‌ڵام با
هه‌وڵبده‌ین هه‌مو پێكه‌وه ئه‌و كه‌موكوڕییانه نه‌هێڵێن، باشتری بكه‌ین."
وتیشی"خۆی میلله‌تێك ده‌بێت نیگه‌ران بێت
له ئایینده‌ی خۆی كه ئیراده‌ی نه‌بێت و نه‌شزانێت چی ده‌وێت، ئێمه میلله‌تێكیش
ئیراده‌مان هه‌یه و ده‌شزانین چی ده‌كه‌ین. خه‌ڵكی دیكه چی ده‌ڵێن یان بۆ خۆیان
چۆن ته‌فسیری ده‌كه‌ن، كه‌یفی خۆیانه."