بڕیارە رۆژی سێشەممە 14ی 9ی 2021 دەرگای
ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بكرێتەوە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت: تا ئێستا لەسەدا 35ی مامۆستایان ڤاكسینی
كۆرۆنایان وەرگرتوە.
ئاوێنە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی
ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند،
رۆژی سێشەممە ١٤ی ٩ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەمو ناوەندەکانی خوێندن
بە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا
دایک و باوکی قوتابی ئهگهر دۆخێكی تایبهتیان ههیه له ڕوی تهندروستی و ههوڵی
خۆپارێزی زیاتر دهدهن دهتوانن خوێندنی ئهلیكترۆنی یان ئۆنلاین بۆ قوتابیهكهیان
ههڵبژێرن.
ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، دەوام
کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت،
واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت.
پەیوەست بە لێدانی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان،
وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رێژەی سەدا ٣٥ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوە، لێرەوەش
داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زوترین
کات ھەمویان ڤاکسین وەربگرن و وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردوە.