ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-09-11       513       
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەشێوەیەك كە 606 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 579 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 606 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 461 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 12 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٥٦٣)

 
١. پشکنین: (٦٥٧٩ پشکنینی نوێ) 
•(٢٤٤٧) هەولێر
•(٣٧١) سلێمانی
•(٣٥٢٨) دهۆك
•(٠) هەڵەبجە
•(٠) گەرمیان
•(٢٣٣) ڕاپەڕین

٢. توشبو: (٦٠٦ توشبوی نوێ)
•(١٠٦) هەولێر
•(٥٣) سلێمانی
•(٤٢٣) دهۆك
•(٠) هەڵەبجە
•(٠) گەرمیان
•(٢٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبون: (١٤٦١ چاکبون)
•(٨٢٠) هەولێر
•(٢٢٣) سلێمانی
•(٣٢٥) دهۆك
•(٣٤) هەڵەبجە
•(٣١) گەرمیان
•(٢٨) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٠ مردن)
•(١٢) هەولێر
•(٢) سلێمانی
•(٣) دهۆك
•(١) هەڵەبجە
•(٢) گەرمیان
•(٠) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١(٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٢٩٦٥٨٠٣(١٠٢١٢٦٧ هەولێر، ٧٣٥٢٨٩ سلێمانی، ١١٨٨٤٨٦ دهۆك، ٢٠٧٦١ هەڵەبجە)
توشبون ٣٠٩٣٣٦(٨٩١٩٤ هەولێر، ١٠٤٩٢٧ سلێمانی، ١٠٩٤٦٤ دهۆك، ٥٧٥١ هەڵەبجە)
چاکبون ٢٧٣٤٢٤(٧٥٢٦٧ هەولێر، ٩٣٩٤٠ سلێمانی، ٩٩٤١٥ دهۆك، ٤٨٠٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٠٣٣٢(١٢٣٦٤ هەولێر، ٨٥٧٠ سلێمانی، ٨٦٤٠ دهۆك، ٧٥٨ هەڵەبجە)
مردن ٥٥٨٠(١٥٦٣ هەولێر، ٢٤١٧ سلێمانی، ١٤٠٩ دهۆك، ١٩١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١١ی ئەیول ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×