قوباد تاڵه‌بانى: به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆران ئارامى سیاسى بۆ سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه
  2021-09-11       377       

سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو له‌و گرژى و كێبڕكێیه‌ى له‌ نێوان یه‌كێتى و گۆڕان هه‌بوو هیچ كه‌س قازانجى لێ نه‌كردو شاره‌كه‌ به‌ گشتى زیانى به‌ركه‌وت.

 
ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى نێوان یه‌كێـتى و گۆڕان گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو له‌و گرژى و ئاڵۆزیانه‌ى له‌نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتى و گۆڕان وه‌ك دوو هێزى كاریگه‌رى ناوچه‌كه‌ ڕویده‌دا زیانه‌كه‌ى بۆ سلێمانى بوو.

قوباد تاڵه‌بانى وتیشى، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌م دوو هێزه‌ ئارامى سیاسى بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.

سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڵبژاردن لاى هاووڵاتیان خه‌ریكه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و تا ئێستا بانگه‌شه‌یه‌كى ئارام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×