کەشناسی هۆشداری ده‌داته‌ خەڵکی هەرێم،" شەوان سپلیتەكان بكوژێننەوە"
  2021-09-11       1441       
سەرچاوە كەشناسییەكان نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرما ڕادەگەیەنن بەتایبەت لە شەواندا و هۆشداری ئەوەش دەدەن ئیشكردنی سپلیتەكان لە شەواندا دەبێتە هۆی توشبوون بە هەڵامەت و ڕەت و بەت. 

ئاوێنه‌: 11ی ئەیلولی 2021 له‌ راپۆرتی "طقس العراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لەچەند رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما لەخوار تێكڕای ئاسایی ساڵانە دەبن، لە شەوان و بەرەبەیانیشدا لە ناوچەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵاتی عێراق و لە شارەكانی هەرێمی كوردستان مەیلەو سارد و فێنك دەبن تا ئەوكاتەی دەچینە ناو پایز لە 22ی ئەیلول.

له‌ راپۆرتەكەدا هۆشداری بە دانیشتوانی هەرێم و ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق لە ئەنبار ده‌درێت كە شەوان سپلیت بكوژێننەوە بۆ رێگریكردن لە توشبوون بە هەڵامەت و ڕەت و بەتی پایز.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×