هەپەگە: سوپای توركیا له‌ دەرسیم و زاپ گوزرەی كەمەر شكێنی بەركەوتووە
  2021-09-11       397       

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، گەریلاكانیان لەگەڵ یژاستارلە دەرسیم و زاپ چالاكی دەكەن، دەوڵەتی توركیاش كە گوزرەی كەمەر شكێنی بەركەوتووە، ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە گورزلە ئۆتۆمبێلێكی كۆنترا گەریلا وەشێنرا دوو كۆنترا گەریلا كوژران.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لە بەر بەرخودانی مێژووی گەریلا ناتوانی پێشرەوی بكات ، لەبەر ئەوە تاوانی شەڕیانكرد و لە ٢٨ ئاب لە مەیدانی بەرخودانی گردی سور گازی ژەهراویان بەكارهێنا.

ڕاگەیندراوەكەی هەپەگە بەم شێوازەیە:
“لە ٢٢ی گوڵان لە ناوچەی ئۆڤاجكی دەرسیم نیزكی كولیا گیرەت بابە هێزەكانمان لە نزیكەوە گورزیان لە ئۆتۆمبێلێكی كۆنتراگەریلا وەشاند، چالاكیكە بەشێوازێكی سەركەتوو پێكهات لە ئەنجامدا دوو كۆنترا گەریلا سزادران.
لە چوارچێوە هەڵـمەتی سەرفرازی عەگید بۆتان؛
لە ٨ ئەیلول لە ناوچەی بەرورای سێرت لە هەرێمی خەف یەكینەكانی سوپای داگیركەری توركیا كاتێك كەمینیان بۆ هێزەكانمان دادەنا، كەوتنە بن چاودێردی هێزەكانی ئێمە دواتر لە كاتژمێر ١٨:٢٠ بە تەكتیك كەوتنە كەمینی گەریلاكانی ئێمە هێزەكانمان لە نزیكەوە گورزیان لە داگیركەران وەشاند، بەلاینی كەمەوە لەو چالاكیەدا داگیركەرێك سزادرا و داگیركەرێكش برینداربوو، سوپای دووژمن نەیتوانی بێتە ناوچەكە دواتر لە ڕۆژی ٩ ئەیلول بە هەلیكۆپتەر بردیندارەكەی خۆیان بردەوە.
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە مەیدانی بەرخودانی گردی سور؛
سوپای توركیا داگیركەر لە بەر بەرخودانی مێژووی گەریلا ناتوانی پێشرەوی بكات، لەبەرامبەر ئیرداەی ئاپۆی جارێكی دیكە شكان، لەبەر ئەوە تاوانی شەڕیان كرد و لە ٢٨ ئاب لە مەیدانی بەرخودانی گردی سور گازی ژەهراویان بەكار هێنا لە ئەنجامی ئەو تاوانەی بێ ناموسانەیە دەوڵەتی توركیای داگیركەر هاوڕێكمان شەهیدبوو، زانیارەی دەربارەی ناسنامەی ئەوە شەهیدە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكەینەوە.

لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەلی لە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ٩ ئەیلول لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیان هەتا كاتژمێر ٢٣:٤٠ شەو سوپای دەوڵەتی توركیای داگیركەر ٨ جار بە تەقەمەنی و گازای ژەهراوی مەیدانی شەڕی بۆردوومان كرد، لەدوای بۆردوومانەكان داگیركەران ویستیان پێشەروی بكەن بەڵام گەریلا بۆیە ئاستەنگ بۆیان شەرێكی قورس بەرێوە چوو، لە ئەنجامی بەرخودانی ڕوحی فیدای هێزەكانمان داگیركەران نەیانتوانی پێشرەوی بكەن.

لە ١٠ ئەیلول سوپای داگیركەر كەر مەیدانی شەڕ بە چڕی بۆردوومان دەكات، لە بەرە بەیانەوە دەستی كرد بە تاوانی شەڕ و لە بۆردووماندا گازی ژەهراوی بەكار هێنا، لە كاتژمێرەكانی نێوان ٠٢:٠٢ تا ٠٢:٤٥ ٤ جار بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی مەیدانی بەرخودانی وەرخەلێان بۆردوومان كرد، لە ١١ ئەیلول جاریكی دیكە گازی ژەهرویان بەكار ‌هێنا.

لە ٩ ئەیلول لە كاتژمێرەكانی نێوان ١٩:٣٠ تا ٢٢:٠٠ و لە ١٠ ئەیلول لە كاتژمێرەكانی نێوان ٢٢:٠٠ تا ٠٠:٠٠ لە هێڵی قاشورەی هەرێمی مەتینا بێ ڕاوەستان هەلیكۆپتەركانی داگیركەر بە ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕانەوە، لە ٩ ئەیلول و ١٠ ئەیلول لە كاتژمێرەكانی شەودا دەوروبەری گوندی دەشیشە، ئدینی و سەراو سەر بە شارەدێی كانی ماسی و ناوچەی قەڵای قومر-یان بە هەلیكۆپتەر بۆردوومان كرد.

لە ٩ ئەیلول لە كاتژمێرەكانی نێوان ١٨:٠٥ تا ١٨:١٠ بە فرۆكەی شەی گوندی شیای سەر بە شاردێی دینارەتەی سەر بە قەزای ئاكریان بۆردوومان كرد.

لە ١٠ ئەیلول لە كاتژمیرەكانی نێوان ٢٠:٢٠ تا ٢٢:٣٠ فرۆەكەی لە ناوچەكانی گردی سور، گردی سپی، گردی سلێمان وتابوری عەرەبان گەڕان، لە هەمان كاتژمێردا هەلیكۆپتەر بۆمبیان لە ناوچەی شەهید ئینتیقام، گردی لانەت، و بناری چای قرەتەڵ باراند.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×